‫!‬ ‫مانگرتن‬ ‫بۆ‬ ‫بانگهواز‬ ‫”‬ ‫ت‬ ‫دوەست‬ ‫ژييان‬ ‫مانبگرين‪،‬‬ ‫کارکردن‬ ‫له‬ ‫مه‬ ‫ئ‬ ‫ك‬ ‫کات‬ ‫”‬

بانگەواز بۆ مانگرتن!

 

کاتێك ئێمە لە کارکردن مانبگرین، ژییان دوەستێت

 

ڕۆژی 8ی مارچ ڕۆژی نێونەتەوەیی تێکۆشانی ژنانە. ساڵی 1994 لە ئاڵمانیا مانگرتنێکی ژنان ڕوویدا، کە هێشتا داخوازییەکانی ماون و بەردەوامن. لە سەرتاسەری جیهان بزووتنەوەی ژنان و هەمەڕەگەزانی مانگر لە پۆڵۆڵۆنیا تاکو ئەرجەنتین، لە نیۆیۆرک تاکو هۆنکۆنگ، لە ئیسپانیا تاکو نێجیریا و ئوسترالیا خەریکی پەرەسەندنە، هەر ئاوا ئێمەش هۆکارێک بۆ مانگرتن و گوتن دەبینین:

ئیدی بەسە! وەرن با پێکەوە ڕۆژی 8ی مارس مانبگرین!

 

بەردەوام ئێمە هەڵدەهاوێرێین، دەچەوسێندرێینەوە. ڕۆژانە بە نوکتەی بریندارکەر و توانج بەر ‌هێرش دەکەوین و بە توندوتیژی جەستەیی بچووکدەکرێینەوە. کاری ئێمە کەم بەها دەکرێت و هێشتاکە لە ئاڵمانیا ژنان بەراورد بە پیاوان 22% کرێ و مووچەی کەمتر وەردەگرن. هەڵبەتە بەس ئەوە نییە، لە ماڵەوەش بەخێوکردنی منداڵ و پاککردنەوە و ئامادەکردنی خواردن بەبێ بەرانبەر ئەنجامدەدەین. ھەندنێك لە ئێمە بە کرێیەکی زۆر کەم ئەو کارانە لەنێو ماڵانی کەسانی دیکەش ئەنجامدەدەن، هەر ئاوا بۆ خێزان و هاوەڵان و هاوسەر و هاوکارانیش کۆمەکی هەستیی دەبەخشین. سەردەمی پیریش خانەنشینییەکەمان هێندە کەم و هیچە، کە بە پێداویستییەکانمان ڕاناگەین. بەو جۆرە ئێمە جیایین، ئێمە گشت کرێکارین، چونکە ئێمە بە کارکردن ناچارکراوین ـ ئیدی بە پێنووس و بە سکولسپانە و کۆمپیوتەر بێت، یان گسک بەدەست کاربکەین، چ کرێ و مووچەیەک وەربگرین یان نا. لە ئێمە ئەوە چاوەڕواندەکرێت، کە ئێمە بەبێ سکاڵا، بەبێ ئاوڕدانەوە و ڕازییانە بە خەندەوە ئەو کارانە ئەنجامبدەین. چیدیکە ئێمە ڕازی نابین! ئێمە ماندەگرین!

 

ئێمە دەمانەوێت مانبگرین

… لەبەرئەوەی ئێمە دەمانەوێت لەنێو جیهانێک بژین، کە لەوێدا هەموو کارێك بەهادارە.

 

… لەبەرئەوەی ئێمە چیتر نامانەوێت، نە لەنێو ماڵ و نە لە شوێنی کاری کرێگرتە بچەوسێندرێینەوە.

 

… لەبەرئەوەی کات هی خۆمانە و دەمانەوێت بەخۆما بڕیاربدەین، کەی و چۆن کاردەکەین.

 

… لەبەرئەوەی هەموومان خەمخۆریی کەسانی دیکەمان پێویستە و ئەم خەمخۆرییە سیستەمکردانە لەنێو ئابووریی سەرمایەداریی کەم بەها دەکرێت.

 

… لەبەر ئەوەی ئێمە کۆتاییهاتنی نەبوونی خزمەت و ئاگاداریی پیران و کەموکوڕیی بەخێوکردنی خۆڕاییانەی منداڵان و بەهابەخشین بە مامانیی و کاری خاوێندنکردنەوە خوازیارین.

 

… لەبەرئەوەی ئێمە هیچی دیکە ڕێگەنادەین، لەنێو پەیوەندە نەپارێزراو و نایاساییەکان کاری کەم کرێ بەسەر ژنان و فرە-ڕەگەزان بسەپێندرێن.

 

… لەبەرئەوەی ئێمە دەمانەوێت سەرنجی هەمووان بۆ پاشماوەکانی باوکسالاریی و پێکهاتەی پیاوانەی دەسەڵات و دابەشکاریی ڕەگەزییانەی کار بەدیاریکراویی لە چوارچێوەی سەرمایەداریی ڕابکێشین.

 

… لەبەرئەوەی ئێمە خوازیارین، کاتێك ئێمە کاری سێكس دەکەین، هیچ یەک لە ئێمە کەم بەها نەکرێت یان هەڵنهاوێردرێت. بەڵكو لەجیاتی ئەوە ئەو پێکهاتانە لەنێوببردرێن، کە سەرخۆیی و خۆبەخشیی پێشێلدەکەن و کەسەکان بە سێکفرۆشیی سەپێندراوانە ناچاردەکەن.

 

… لەبەرئەوەی ئێمە بۆ هەمووان هەمان مافی بەهرەمەندبوون لە خزمەتگوزاریی تەندرووستیی و پەروەردە و فێرکردن و سەرپەنا خوازیارین.

 

… لەبەرئەوەی ئێمە لە بارەی ئاسایی-بوون پرسیار دەورووژێنین و بۆ هەمەڕەنگیی ئاهەنگدەگێڕین.

 

… لەبەرئەوەی دەمانەوێت بەخۆمان لەسەر جەستەی خۆمان بڕیاربدەین، ئایا و کەی زگپڕ بین، یان ئایا زگپڕییەکی نەخوازراو لەنێوبەرین.

 

… لەبەرئەوەی ئێمە گفتوگۆیەکی بنەڕەتیی لە بارەی پشکنینی بەراییانەی زگپڕیی و کاراییە کۆمەڵایەتییەکانی خوازیارین.

 

لەبەرئەوەی ئێمە دابەشکاریی زۆرەملێییانە بەسەر ژن و پیاومان نییە، بەڵکو پێویستمان بە فەڕمییناسین و دادپەروەیی ڕەگەزیی بۆ پیاوان و ژنانی فرەڕەگەزگەرا و ناجووتەکان و میانکەسییەکان، هەیە.

 

… لەبەرئەوەی ئێمە دەمانەوێت بەخۆمان بڕیاربدەین، کێ’مان خۆشدەوێت، ئایا و کەی و لەتەک کێ سێکسدەکەین.

 

… لەبەرئەوەی ئێمە هیچی دیکە بوارنادەین، کە بۆ ئێمە دیاریبکرێت، چی و کێ بە جوان ببینین، چۆن دەربکەوین و چی ببپۆشین.

 

… لەبەرئەوەی ئێمە نامانەوێت، مرۆڤەکان لە بەشداربوونی کۆمەڵایەتیدا ڕێگیریی بکرێن.

 

… لەبەرئەوەی ئێمە هیچی دیکە بوارنادەین، کە ژنان و هەمەڕەگەزگەراکان لەدەست پەلاماری سێکسیی بناڵێنن یان بکوژدرێن.

… لەبەرئەوەی دەمانەوێت ئەوە ڕۆشنبکەینەوە، کە توندوتیژی بە لێدان دەستپێناکات، بەڵکو بە بریندارکردنی قسەیی، هەموو جۆرەکانی بێدەنگکردن و کەنارخستن و دابڕاندن لە دنیای دەرەوە دەستپێدەکات.

 

… لەبەرئەوەی ئێمە پێویستمان بە پارێزگارییکران لەلایەن پیاوان نییە، بەڵکو پێویستمان بە کۆتاکردنی هەموو جۆرە توندوتیژییەکە. هەر پەلاماردان و توندوتیژییەک بەرانبەر ژنێک پەلامار و توندوتیژییە بەرانبەر هەموو ژنان!

 

… لەبەرئەوەی نامانەوێت هیچی دیکە بەوە ملدەبین، کە ڕۆژانە جەنگەکان سەدان کەس ئاوارە بکەن و بکوژن، بەتایبەت لە باشووری گۆی زەمین. فەرمانداریی ئاڵمانیا و شالیاریی پارێزگاریی و هەر ئاوا ئابووریی ئاڵمانیا بە هەناردەکردنی چەک و تەقەمەنی بەهێز و ڕێکدەخرێن.

 

… لەبەرئەوەی ئێمە نامانەوێت لەوە چاوپۆشیبکەین، کە مرۆڤەکان لەنێو دەریای نێوەڕاست بخنکێن و ئەوانەی کە دەتوانن بگەنە ئاڵمانیا، بێبەش و کەنارخراو و پەلاماربدرێن.

 

… لەبەرئەوە ئێمە بەرانبەر مۆڵکردن لەنێو ئوردووگەکان و دەرکردن و هەراساندنی فەرماندارییانە دژدەوەستینەوە.

 

… لەبەرئەوەی ئێمە بەرانبەر ئەو یاسایانە لە خۆمان داکۆکیدەکەین، کە ئێمە نایەکسان دەکەن و هەڵدەهاوێن و تاوانباردەکەن.

 

… لەبەرئەوەی ئێمە هیچی دیکە خۆمان بەسەر ژنان و هەمەڕەگەزگەرایانی دارای ڕەگەزنامەی ئاڵمانی یان نا، بەسەر کۆچەران و ئاڵمانیان دابەشناکەین و دژی یەکدی ڕۆڵناگێڕین.

 

… لەبەرئەوەی ئێمە دژی ڕامیاریی ڕاستڕەوانە و پەرەسەندنی بزووتنەوە فاشیستییەکان و ڕەوتە ئایینییە توندڕەوەکان دەوەستینەوە، بەو جۆرەی کە ئێستا لە سەرتاسەری جیهان ھەن و زاڵن.

 

لەبەرئەوەی نێوەڕۆکە فێمینیستییەکانی ئێمە لەپێناو ڕزگاری هەموو مرۆڤەکان سەریانهەڵداوە و بواری دەستەمۆکردن و قۆستنەوەی لەلایەن پارتیی و گرووپە ڕاستڕەوەکان نادات.

 

لەبەرئەوەی ئێمە نامانەوێت هیچی دیکە بینەری نادەربەست بین، کاتێک بەردەوام لە سەرتاسەری جیهان سرووشت تێکبدرێت، کە مەترسییە بۆ سەر ژییانی هەموومان. کۆمپانییە ئاڵمانییەکان لە تاڵانکردن و بەهرەکێشیی سەرچاوە سرووشتییەکان لە زۆر بەشی دونیا بەرپرسن. مانگرتنی ژنان هەر ئاوا مانگرتنیشە بۆ پاراستنی ژینگە و پارێزراویی سەرچاوە سرووشتییەکان لەپێناو هەمووان.

 

… لەبەرئەوەی ئێمە دەمانەوێت، مانگرتنی ڕامیارییانە لە هەموو شوێنێک وەک شێوازی ناڕەزایەتی جێکەوتە ببێت.

 

ئێمە ڕۆژی 8ی مارس، دژی بارە ناشاییستەکان ماندەگرین، بەوەی کە ئێمە

 

بۆ سەر کار نەچین

 

کاری نێوماڵ بەجێبهێڵین

 

لە کاری خەمخۆرییانە سەرپێچیدەکەین، بۆ ئەوەی بەرچاوی بخەین

 

بۆ فێرگە و فێرگەی پیشەیی و فێرگە باڵاکان نەچین

 

کۆدەبینەوە، ئاڵووێربکەین و داهاتوومان پێکەوە گرێبدەینەوە

 

ئێمە یەکدی هاریکاریدەکەین، بەوەی کە بتوانین لەنێو ئەم مانگرتنە جیهانییە بەشداریبکەین. چالاکییەکانمان فرە جۆرن! لەتەک هاوکاران و هاوەڵان و هاوسێیان و دایکان و داپیران و پووران و خوشکانتان قسەبکەن! پێکەوە چالاک ببن! کۆببنەوە، یەکدی بناسن، لە یەکدی گوڕاێبگرن! با لە هەموو شوێنێك کۆمیتەکانی مانگرتن پێکبهێنین! ئەمە سەرەتای بزووتنەوەیەکی پەرەسێنە!

 

ئێمە لە هەموو مرۆڤەکان هاوپشتیدەکەین، کە لەتەک داخوازییەکانی ئێمە خۆیان هاوبەشدەزانن، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی، کە ماندەگرن یان نا.

 

بۆ پەیوەندیگرتن:

فەیسبووک: مانگرتنی ژنان کۆڵن Frauen*streik Köln

ئیمەیل ئادرەسی ڕاگەیاندن: presse_fstreikkoeln@riseup.net

ئیمەیل ئادرەسی پەیوەندی : frauen_streikkoeln@grrlz.net